سبەی لاهوور شێخ جەنگی دادگایی دەکرێت

بڕیارە سبەی لە دادگای سلێمانی، پرۆسەی دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل بەڕێوەبجێت و بڕیار لەسەر ماددە یاساییەکان بدرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نێو دادگای سلێمانی ڕایگەیاند، دادگاییکردنی لاهووری شێخ جەنگی لە کاتژمێری 10:00ـی پێشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو مادددە یاساییانەی لاهوور شیخ جەنگی پێ داداگایی دەکرێت، هەمان ئەو “ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراون، ئەو تۆمەتانەن کە سەرەتا پێی دەستگیرکراوە.

تۆمەتەکان بریتین لە: کوشتنی بە ئەنقەست، پیلاندانان بۆ کاری تێکدەرانە.

شەوی 22ی ئابی 2025، پاش ئەوەی لاهوور شێخ جەنگی ئامادە نەبوو خۆی ڕادەست بکات، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی، (دژە تیرۆر، ئاسایش، کۆماندۆ) هێرشیان کردە سەر هۆتێل لالەزار و دوای سێ کاژێر شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی توند، لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای و بەشێکی ئەندامانی هێزی چەکداری لاهوور شێخ جەنگی بەناوی “هێزی دووپشک” دەستگیرکران.

کۆمەڵیک ئەندامی هێزەکەی لاهوور توانیان ناوچەکە بەجی بهێڵن و نەکەونە دەست هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی، دوای ئەوەش سلێمانیان بەجێهێشت.  

ھەواڵی زیاتر