وەزارەتی کارەبا لەبارەی دۆخی کارەبا پەیامێک بڵاودەکاتەوە

شەپۆلێکی بەفر و باران هەریمی کوردستانی گرتووەتەوە و کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا دروستکردووە، لەوبارەیەوە وەزارەتی کارەبا پەیامێک بڵاودەکاتەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی کارەبا:

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، دوای ئەو شەپۆلە ڕەشەبا و باران و بەفرەی شەوی ڕابردوو ناوچە جیاجیاکانی کوردستانی گرتەوە، بووە هۆی زیانگەیاندن بە تۆڕەکانی پاڵەپەستۆی بەرزی کارەبا لە نێوان وێستگەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە، هاووڵاتییانی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە دۆخەکە بە تەواوەتی ئاسایی بووەتەوە.

هەروەها تیمەکانی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم و پارێزگاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی وزەی کارەبا، بارودۆخەکەیان کۆنترۆڵ کرد و دوای چەند کاتژمێرێک بەشێکی زۆری کارەبای پارێزگاکان گەڕایەوە، لە ئێستاشدا دۆخەکە بە تەواوەتی ئاسایی بووەتەوە.

وەزارەتی کارەبا سوپاسی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات لە بەرامبەر ئارامییان و هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە، لەگەڵ ڕوودانی هەر گرفت و کێشەیەک لە تۆڕەکانی کارەبا، تیمەکانمان لە ئامادەباشی دان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە

ھەواڵی زیاتر