وەزارەتی بەرگریی سووریا بۆ دانیشتووانی دوو گەڕەکی کوردی: ماڵەکانتان چۆڵ بکەن

دوای ئەو پشێوییانەی لە نزیک هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب لەنێوان سوپای سووریا و هەسەدە ڕوویدا، وەزارەتی بەرگریی سووریا هۆشداریی بە دانیشتوونەکانی ئەو دوو گەڕەکە دەدات.

وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕایگەیاند، سەرجەم پێگەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە شاری حەلەب دەبنە ئامانجی ڕەوای سەربازی سوپای سووریا.

سوپای سووریا داوا لە هاووڵاتییانی مەدەنی نیشتەجێی هەردوو گەڕەکەکە دەکات و ڕایدەگەیەنێت، بە مەبەستی پاراستنی گیانیان دەستبەجێ لە بارەگا و خاڵە سەربازییەکانی هەسەدە دووربکەونەوە.

هاوکات بۆ دەرچوونی هاووڵاتییان لەو ناوچانە، سوپا کردنەوەی دوو ڕێڕەوی مرۆیی ئارامی ڕاگەیاندووە، کە بریتین لە، دەروازەی عەوارز و شەقامی زوهوور و ئەم ڕێڕەوانە تاوەکو کاتژمێر3:00 پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە کراوەیی دەمێننەوە.

ھەواڵی زیاتر