له چهند فهرمانگهیهكی سهر به تاپۆ و باج، وەرگرتنی مامەڵەی هاووڵاتییانی لێ رادەگیرێت. بەرپرسێکیش وردەکارییەکە دەخاتە ڕوو.
حاكم لوقمان عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی تۆماركردنی خانووبەرەی هەرێمی كوردستان (تاپۆ) رایگەیاند: “لە فەرمانگەكانی خانووبەرە لە هەموو پارێزگاكان تاوەكوو 8ی 1ی 2026 ئیشوكارەكان و راییكردنی مامەڵەی هاووڵاتییان رادەگیرێت، بەڵام فەرمانبەرانمان كاری جەردی خۆیان دەكەن و دەوامیان دەبێت، بە هەمان شێوە لە فەرمانگەكانی باجیش بەم شێوە دەبێت”.
سەبارەت بە هۆكاری راگرتنی ئیش و كارەكان گوتی: “بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێ و بەمەبەستی ئەنجامدانی جەردی ساڵی نوێ تەواوی ئیش و کارەکانی رادەگرێن، بۆیە داواکارین لە گشت هاووڵاتییان لەم ماوەیەدا سەردانی فەرمانگەكانی تاپۆ نەكەن”.
لوقمان عومەر باسی لەوەش كرد، لە فەرمانگەكانی تۆماری خانووبەرە لە رۆژی یەکشەممە11ی1ی 2026ەوە دەست بە وەرگرتنەوەی مامەڵەی هاووڵاتییان دەكرێتەوە.
لای خۆیەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەكان و خانووبەرەی میری لە وهزارهتی دارایی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: “بۆ ماوەی هەفتەیەك هەموو مامەڵەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و بەڕێوەبەرایەتییەكانی باج رادەگیرێت، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەكەین، تاوەكوو سەرەتای هەفتەی داهاتوو سەردانی ئەو فەرمانگانە نەكەن.”
ئاماژەی بەوەش دا، فەرمانبەرەكان دەوام دەكەن، بەڵام بەهۆی جەرد و بەدواداچوون مامەڵەی هاووڵاتییان وەرناگیرێت، گوتیشی: “لە فەرمانگەكانی باجدا فەرمانبەران خەریكی كارەكانی خۆیان دەبن لە جەرد و پێداچوونەوە بە دۆسییەكان و كاروبارەكانی دیكە.”