جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەمریکا و هاپەیمانەکانی چیدی قبووڵ ناکەن گرووپانە چەکدارەکانی عێراق چەکیان بەدەستەوە بێت.
ئەمریکا داوای لە عیراق کردووە چەک لە دەستی گرووپە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەیە نەمینێت و هێشتا عێراق بە کردەیی هەنگاوی نەناوە، بەشێک لە گرووپە چەکدارەکانیش نکۆڵی لە چەکدانانەکە دەکەن.
فەرهاد ئەترووشی، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنی ڕایگەیاند، لەبری ئەوەی عێراق ڕوو بکاتە زانست و مەعریفە، گرنگی بە چەک دەدات، بەڵام مەعریفە خۆی هێزە و هێزی ئابووری بەهێزترە لە هێزی چەکداری. ئەو چەکەی لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتە، ڕێگەپێدارو نییە و وڵاتان قبووڵی ناکەن.
ئەترووشی وتیشی: ئەگەر ئەو گرووپانە بەدەم ئەو داوایانە نەچن، ئەوا وەکو خۆکوشتن بۆ وڵات و خۆیان وایە، هاوکات عێراق بەرەو قەیرانێکی گەورە دەبات.