وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان، لە پارێزگاکان نەوت بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکان دابەش دەکات لە هەر پارێزگایەکدا نزیکەی 10 هەزار خێزان سوودمەند دەبن.
وەزارەتی نەوتی عێراق سێ ملیۆن لیتر نەوت ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کار، نەوتەکە بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکاندا دابەش دەکەن.
ئەو بڕە نەوتەی بەسەر پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجەدا دابەش دەکرێت، بە جۆرێک هەولێر و دهۆک هەر یەکی ملیۆنێک، سلێمانی و هەڵەبجەش پێکەوە ملیۆنیک وەردەگرن.
بڕیارە ئەم هەفتەیە نەوتەکە بگاتە خەزانەکان و بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بکرێت، هەر خانەوادەیەک بڕی 100 لیتر نەوتی سپی وەردەگرێت.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی زیاتر