زێر گەیشتە نرخێکی مێژوویی

بۆ یەکەمجار لە مێژوو نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە 925 هەزار دیناری عێراقی.

بەگوێرەی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە 05-01-2026، نرخی فرۆشتنی مسقاڵی زێڕ بەم شێوەیە بووە:

مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 785 هەزار دینارە.

مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 925 هەزار دینارە.

مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 958 هەزار دینارە.

دابەزینی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخی ئۆنسەی زێڕ، دوو هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی مسقاڵی زێڕن بۆ ئەم ئاستە.

100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە زیاتر لە 145 هەزار دینار.

نرخی ئۆنسەیەک زێڕیش ئەمڕۆ 89 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 4421 دۆلار.

ھەواڵی زیاتر