شەپۆلی بەفر و باران، کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ئاستی ئاوی بەنداوەکان دروستکردووە و ڕێژەی ئاوی گلداراوە لە سەرجەم بەنداوەکان زیادی کردووە.
نەوا محەممەد، بەڕێوەبەری ئاودێریی کۆیە ڕایگەیاند: “بەنداوی سماقووڵی ساڵانە بەشێوەیەکی زۆر باش سەرڕێژ دەکات و سوودی زۆری بۆ ئاودێریی گوندەکانی خوارووی هەیە. ئەمساڵ بەهۆی شەپۆلی بەفر و بارانەوە، بەنداوەکە بە زوو سەرڕێژی کردووە.
بەنداوی دێوانە لە دەربەندیخان بەهۆی بارانبارینەوە سەرڕێژی کردووە. بەنداوی دووکان کە توانای گلدانەوەی 7 ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە، ئێستا نزیکەی ملیارێک و نیو مەتر سێجا ئاوی گلداوەتەوە.
بەنداوی دهۆک: یەکێکی دیکەیە لەو بەنداوانەی بارانی هەفتەی رابردوو رێژەی ئاوی گلدراوەی تێدا زیادکردووە و ئاستی ئاوەکەی 41 سانتیمەتر زیاد بووە.
بەنداوی گۆمەسپان:ئاستی ئاوەکەی 1.5 مەتر بەرزبووەتەوە و نزیکەی 2 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی گلداوەتەوە.