لە چەند ناوچەیەکی کوردستان بەفر دەبارێت

ئەمڕۆ باران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت و پێشبینی بەفربارین لە چەند ناەچەیەک دەکرێت.

ڕاگەیەندراوی بەرێوەنەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی؛

ئەمڕۆ پێنج شەممە 01-01-2026 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەو ناوچانەی نزیکن لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر بارینی دەبێت ( ناوچە سنوریەکان – مێرگەسوور- ئامێدی- سنووری ئیدارەی سۆران- بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر)  هەروەها پێشبینی بارینی بەفر و کرێوە دەکرێت لە سەنتەری پارێزگای دهۆک و دەورو بەری و ئیدارەی زاخۆ . لە کاتەکانی شەودا ڕێژەی بارینی بەفر و باران و کرێوە زیاتر دەبێت . 

خێراى با / مامناوەند  ( 15 – 25 ) کم/ک , هەندێک کات چاالاک دەبێت بۆ سەرووی 35 کم/ک.

ئاراستەی با /  باشووری خۆرهەڵات دەبێت.

پلەکانی گەرما /  بە 1 تــــا 3 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.

مەوداى بینین /  لەنێوان ( 7 – 9) کم دەبێت، لەکات و وشوێنی دابارین ( 3-5 ) کم دەبێت.

سبەى هەینی  02- 01- 2026 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت , لە کاتەکانیی بەیانیدا کاریگەری شەپۆلی باران بارین و بەفر بارین لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت بە تایبەت لە ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاوییەکان . لە کاتەکانی شەودا کاریگەری ئەو شەپۆڵە لاواز دەبێت و کۆتایی دێت.

خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند   ( 10 – 20 ) کم/ک. 

ئاراستەی با /  باکووری خۆرئاوا دەبێت.

پلەکانی گەرما / بە نزیکی ( 1 تــــــا 3 ) پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

مەوداى بینین /  لەنێوان ( 7 – 9) کم دەبێت لەکات و شوێنی دابارین ( 3-5 ) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 7 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 4 پلەی سیلیزی

دهۆک : 5  پلەی سیلیزی

زاخۆ  : 4  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 9 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : 6 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 8 پلەی سیلیزی

ھەواڵی زیاتر