سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆكی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هەردوو جێگرانی دەکات.
ئێوارەی ڕۆژی 30ی کانوونی یەکەمی 2025 سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پیرۆزبایی لە سەرۆكی تازەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هەردوو جێگرانی کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنیان وەک دەستەی تازەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:
پیرۆزبایی هەڵبژاردنی دەستەی نوێی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و عەدنان فەیحان جێگری یەکەم و فەرهاد ئەتروشی جێگری دووەمی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
هیوادارم هەڵبژاردنی دەستەی تازەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران هەنگاوێک بێت لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و چارەسەرکردنی کێشەکان و بەدیهاتنی برایەتیی و تەبایی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق.