ئامینە زکری: هەڵوێستی پارتی لەسەر پۆستی سەرۆككۆمار ڕوونە

ئامینە زکری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیینێت، هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار ڕوونە.

ئامینە زکری دەشڵێت: ئەوەی لە رۆژانی رابردوو لە پڕۆسەی سیاسی عێراقدا روویدا، جۆرێک بووە لە دەرچوون لەو عورفە سیاسییەی کە وڵاتەکەی لەسەر بنیاتنراوە، بۆیە پارتی دەیەوێت لاپەڕەیەکی نوێی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان بکاتەوە، کە تيایدا پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان لە سەرووی هەموو بابەتەکانەوە بێت.

هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار روونە و ئەم پۆستە وەک پشکی پێکهاتەی کورد دەبینن نەک لایەنێکی دیاریکراو، بۆ ئەم مەبەستە مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان سێ بژاردەی وەک رێگەچارە خستووەتە ڕوو.

یەکەمیان: گەیشتن بە رێککەوتنی سیاسی نێوان لایەنەکان

دووەمیان: یەکلاییکردنەوەی پرسەکە لە نێو فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ناو پەرلەمانی عێراق، 

سێیەم، کە گەڕانەوەیە بۆ پەرلەمانی کوردستان تاوەکو بڕیار لەسەر کاندیدی کورد بۆ ئەو پۆستە بدات.

ھەواڵی زیاتر