مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکات:
دەقی پەیامەکەی سەرۆکوەزیران:
فەرهاد ئەترووشی، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق:
بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم و ئومێدی سەرکەوتنتان لەم ئەرکە نوێیەدا بۆ دەخوازم.
هیوادارم بە هاوکاری و هاوئاهەنگیی لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران، بتوانن خزمەتی بەرژەوەندییەکانی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی عێراق بکەن و لە هەمانکاتدا، داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستانیش بکەن.