‎ڕەنگە پارتی کاندیدەکەی بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بگۆڕێت

پارتی کاندیدەکەی بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گۆڕی.

ئەمڕۆ سێشەممە، 30ـی کانوونی یەکەمی 2025، پارتی دیموکراتی کوردستان، شاخەوان عەبدوڵڵای لە کاندیدکردن بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کشاندەوە، تا ئێستاش دیار نیە کێ لە شوێنی شاخەوان عبدوڵلا دادەنێن. 

بە گوێرەی زانیارییەکان، بڕیاری پارتی، دوای زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە بووە، لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی لایەنە سیاسییەکان لە نێو پەرلەمانی عێراق. 

بە گوێرەی زانیارییەکان، تا ئێستا دیار نییە، پارتی کامە پەرلەمانتار لە جێگەی فەرهاد ئەترووشی، دەکاتە سەرۆکی فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمانی عێراق. 

ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا چەند جارێک زەنگی چوونەوە ژوورەوە بۆ نێو هۆڵی پەرلەمان لێدراوە، بەڵام ژمارەیەکی کەمی پەرلەمانتاران چوونەتە ژوورەوە و ڕێژەی یاسایی تەواو نەبووە بۆ هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان.

دوێنێ دووشەممە، 09ـی کانوونی یەکەمی 2025، پەرلەمانی عێراق هەیبەت حەلبووسی بە سەرۆکی نوێ و عەدنان فەیحانی بە جێگری یەکەمی سەرۆک هەڵبژارد.

لە پرۆسەی هەڵبژاردنی جێگری دووەمدا، دوو گەڕی دەنگدان ئەنجامدرا. کێبڕکێی سەرەکی لەنێوان شاخەوان عەبدوڵڵا، کاندیدی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕێبوار کەریم، کاندیدی بەرەی هەڵوێست بوو. هیچ کام لە کاندیدەکان نەیانتوانی زۆرینەی دەنگی پێویست (166 دەنگ) بەدەستبهێنن. بەهۆی ئەمەوە دانیشتنەکە بۆ دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بە کراوەیی مایەوە.

ھەواڵی زیاتر