پەرلەمانی عێراق بەشێک لە پۆستەکان یەکلایی دەکاتەوە

یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و دەنگ لەسەر کاندیدەکانی سەرۆکی پەرلەمان، هەردوو جێگرەکەی دەدرێت، بەشێک لە لایەنەکانیش کاندیدەکانیان بۆ پۆستەکان ئاشکرا کردووە.

لە کاتێکدا لایەنە سیاسییەکان لەسەر هیچکام لە کاندیدەکانی پۆستەکانی سەرۆکی پەرلەمان و دوو جێگرەکەی ڕێکنەکەوتوون، ئەمڕۆ دووشەممە 29-12-2025، ئەندامانی پەرلەمان سوێندی یاسایی دەخۆن، بەپێی دەستوور پابەندن بە هەڵبژاردنی ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق.

پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ دانیشتنەکە دەستپێدەکات، سەرەتا ئەندامانی پەرلەمان سوێندی یاسایی دەخۆن و وەکو پەرلەمانتارانی خولی شەشەم دەستبەکار دەبن، دواتر کاندیدەکانی سەرۆکایەتی، جێگری یەکەم و دووەم هەڵدەبژێردرێن.

لایەنە سوننەکان پۆستی سەرۆکی پەرلەمانیان بەردەکەوێت، بە دوو کاندید دێنە نێو دانیشتنەکە و هەیبەت حەلبووسی، کاندیدی زۆربەی لایەنە سوننەکانە، جگە لە هاوپەیمانیی عەزم کە موسەننا سامەڕایی سەرۆکی هاویەپمانێتییەکەی کاندید کردووە، پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان بۆ شیعەکانە و چەند بەربژێرێکیان هەیە، هاوکات جێگری دووەم بۆ کوردە و شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان کاندیدە.

ھەواڵی زیاتر