حاجیانی 2025 قەرەبوو دەکرێنەوە

کاروان ستونی گوتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان رایدەگەیەنێت کە لە لایەن دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراقییەوە ئاگادار کراونەتەوە کە هەموو ئەو حاجیانەی ساڵی ٢٠٢٥ بە فرۆکە گەشتیان کردبوو لەکاتی گەڕانەوەیان بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە تەواوی گەشتە ئاسمانییەکان ئەوکاتی عیراق ڕاگیرابوون و حاجیان ناچاربوون بە پاس بگەڕێنەوە دوای خەمڵاندنی جیاوازی پارەکە قەرەبوو دەکرێنەوە کە ژمارەیان ٣٤٤٣ حاجی بوون

کاروان ستونی هەروەها رایدەگەینێت تاوەکوو ئێستا نووسراوی فەرمییان پێ نەگەیشتووە بەڵام بڕیارە دوای پشووی سەری ساڵ نووسراوەکە بگات و بەڵام پێش وەختە ئاگادار کراینەوە کە لیستی ناوی حاجیان ئامادە بکەین و تاوەکوو بۆیان بنێرین

کاروان ستونی گوتەبێژی فەرمی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕەی کوردستان هەروەها گوتی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ,بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە دوای وەرگرتنی بڕە پارەکە،بە میکانیزمێکی گونجاو کە ئەوپەڕی ئاسانکاری تێدا بێت بە ئاسانی پارەکە بدرێتە ئەو هاووڵاتیانەی کە لە ساڵی ٢٠٢٥ بە فرۆکە چووبوونە سعوودیە و لەوێشەوە بە پاس گەڕابوونەوە

کاروان ستونی هەروەها رایگەیاند بە پێی ئەو زانیارییانەی پێمان دراوە لە بەشی ژمێریاری بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕە بڕی ئەو پارەیەی کە بۆ قەرەبووکردنەوە دیاری کراوە لەلایەن دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراقییەوە تەنها ٨٠ هەزار دینارە چونکە دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراقی هەموو ساڵێک خۆیان گرێبەستی فرۆکە و ئۆتێل و خواردن و خزمەتگوزارییەکانی شاری مەدینە دەکەن و تەنانەت لە خەمڵاندنی پارەکە هیچ نوێنەرێکی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی و بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕە لە لیژنەکەدا نەبووە.

ھەواڵی زیاتر