پووتین: بە هەر جۆرێک بێت ئامانجەکانمان لە ئۆکراینا بەدەستدەهێنین

ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا پەیامێکی تووندی ئاراستەی کیێڤ و وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکات و ڕایدەگەیێنێت، ئۆکرانیا هیچ پەلەیەکی نییە بۆ ڕاگرتنی جەنگ.

ڤلادیمێر پووتین، لە نوێترین دەرکەوتنیدا لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند: “ئەگەر دەسەڵاتدارانی کیێڤ چارەسەری ئاشتییانەیان ناوێت، ئەوا ڕووسیا هەموو پرسەکان بە زەبری هێز یەکلایی دەکاتەوە.”

ئاماژەی بەوە کرد لە ڕۆژئاوا “کەسانێکی ژیر” پەیدا بوون، بۆ ئەوەی ئامۆژگاری کیێڤ بکەن و مەرجەکان قبووڵ بکات.

لە شوباتی 2022ـەوە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا دەستیپێکردووە و سەرەڕای هەوڵەکانی ئاگربەست بەڵام هێشتا هەر بەردەوامە.

ھەواڵی زیاتر