چوار کەس دەکەونە ژێر ڕەنووی بەفرەوە

بە هۆی ڕەنووی بەفر لە گوندی ئاڵۆتانی میراوای سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کەسێك گیانی لەدەست دا و چەند کەسێکی دیكەش بێسەروشوێنن.

حەمید مەحبوبی، بەڕێوەبەری كۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای ورمێ ڕایگەیاند: بەهۆی ڕەنووی بەفر لە گوندی ئاڵۆتانی میراوای سەردەشت، چوار كەس کەوتنە ژێر بەفرەوە، یەكێكیان گیانی لەدەست دا و سێ کەسی دیكەش بێسەروشوێنن.

حەمید مەحبوبی دەشڵێت، تیمێك لە فریاكەوتنی مانگی سوور چوونەتە شوێنی ڕووداوەكە، تەرمی ئەو کەسەیان دۆزیوەتەوە کە گیانی لەدەستداوە، بە دوای سێ کەسەکەی دیکەدا دەگەڕێن.

دوێنێ هەینی لە گوندی قەزنەسەی سەروو سەر بە پارێزگای ورمێ، شاخەوانێک لە کاتی شاخەوانیدا هەڵدێراوە و گیانی لەدەست دا، دوای پێنج کاتژمێر تیمەکانی مانگی سووری ئێرانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە.

ھەواڵی زیاتر