بەفر و باران دەست پێ دەکەنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ڕایدەگەیێنێت، بەفر و بارانبارین دەست پێ دەکاتەوە، لە هەندێک ناوچەش بەفر دەبارێت.


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/12/2025، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و خێرایی با لە نێوان پێنج کیلۆمەتر بۆ 15 کیلۆمەتر دەبێت، ئاراستەی با بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوایە و مەودای بینین لە نێوان حەوت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت.

بەگوێرەی ڕوونکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، سبەی هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و دواتر بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لە شەودا بەفر و نمەباران لە ناوچە سنووریەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە دەست پێ دەکات، دواتر کاریگەریی دابارین ناوچە سنووریەکانی دهۆک دەگرێتەوە.

ڕۆژی شەممە ناسەقامگیری کەشوهەوا لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە، بەفر و باران لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

ھەواڵی زیاتر