دوو تۆمەتبار لە سەیدسادق بە ناوی هێزی ئەمنییەوە هەڵدەکوتنە سەر مارکێتێک و پێشینەی تاوانیشیان هەبووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادقی بەڕێوەبەرایەتیمان، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە بەناوی هێزی ئەمنییەوە هەڵیانکوتابووە سەر مارکێتێک.
دوای ئەوەی مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق ئاگادار کرانەوە کە دو تۆمەتبار بەناوی هێزی ئەمنییەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر مارکێتێک، بڕیاری دادوەر بۆ رووداوەکە وەرگیراو دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستیپێکرد سەرەنجام توانرا دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (س، ع، س – ب، م، أ) دەستگیربکرێن کەسەر بەهیچ دام و دەزگایەکی ئەمنی نین.
دەرکەوت تۆمەتباران پێشینەی تاوانکاریان هەیە، لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی (٤٣٢) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.