لە شەش ساڵدا زیاتر لە 13 هەزار گەنج ڕاهێنانیان پێکراوە

لە ماوەی شەش ساڵدا زیاتر لە 13 هەزار و 500 گەنج ڕاهێنانی پیشەییان پێکراوە بەشێکیان بوونەتە خاوەن کاری خۆیان.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی سەنتەرەکانی ڕاهێنانی پیشەیی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، خولی جۆراوجۆری ڕاهێنانی پیشەیی بۆ گەنجان دەکاتەوە، تاوەکو بتوانن ببنە خاوەن کاری خۆیان یان هەلی کاریان بۆ بڕەخسێت.

کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە کابینەی نۆیەم 944 خولی ڕاهێنانی پیشەییمان کردووەتەوە، 13 هەزار و 599 گەنج بەشدارییان کردووە، حەوت هەزار و 41 ڕەگەزی مێ و شەش هەزار و 558 ڕەگەزی نێر، 30ـی ئەو گەنجانە بوونەتە خاوەن کاری خۆیان و هەلی کاریشیان بۆ کەسانی دیکە ڕەخساندووە.

خولەکانی ڕاهێنانی پیشەیی بەردەوام دەبن، هەڵسەنگاندن بۆ بازاڕی کار دەکەین و لەسەر بنەمای پێداویستیی جۆری خولەکان دیار دەکەین و ڕاهێنان بە گەنجان دەکەین.

ھەواڵی زیاتر