سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، “سبەی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی ڕەوانەی بەغدا دەکرێت”.
هەوڵەکانی حکومەتی کوردستان بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 10 بەردەوامە، تەیف سامی بۆ خەرجکردنی مووچەی ئەو مانگە سێ مەرجی هەیە، کە میزان موراجەعە و داهاتی ناوخۆن و هەردووکی ئامادەکراون؛ میزان نێردراوە و داهاتی نانەوتی ماوە بنێردرێت. مەرجەکەی دیکەش ناردنی ڕاپۆرتی هەناردەکردنی نەوتە کە ئەویش نێردراوە و ئێستا لە بەغدایە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی و دارایی ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بڕیاری لەسەر ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی دەدرێت بۆ بەغدا و بڕیارە سبەی دووشەممە 120 ملیارەکە بنێردرێت بۆ بەغدا.