ئەمریکا وەڵامی فایەق زێدان دەداتەوە

ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا وەڵامی زێدان دەداتەوە و دەڵێت، ”دەسەڵاتی دادوەریی سەربەخۆ سوپاسی گرووپە چەکدارەکان ناکات بۆ جێبەجێکردنی ئامۆژگارییەکانیان، ئەم جۆرە ڕەفتارانە لە دەرەوەی ڕۆڵی دەستووریی خۆیانن.”

دوێنێ شەممە، فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق سوپاسی گرووپە چەکدارەکانی کرد کە “گوێیان لە ئامۆژگارییەکەی گرتووە” بە ئامانجی هێشتنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەت و گواستنەوەیان بۆ کاری سیاسی.

جۆو ویڵسن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا لە پارتی کۆمارییەکان لە ئێکس نووسیوویەتی، “ئەو سوپاسگوزارییەی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاراستەی گرووپە چەکدارەکانی کرد، لە بەرامبەر هەوڵی داماڵینی چەکەکانیان،  ئەو زمانە زمانی دامەزراوەیەکی دەستووری نییە کە ئەرکی پاراستنی یاسا بێت، بەڵکو ئەمە ڕەنگدانەوەی هەڵسوکەوتی و پەیوەندییەکەی نێوان سەرکردایەتیی دادوەری و میلیشیاکاندایە. ئەمە گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر دادپەروەری و خودی قەوارەی دەوڵەت.”

دەشڵێت، ”دەسەڵاتی دادوەریی سەربەخۆ سوپاسی گرووپە چەکدارەکان ناکات بۆ جێبەجێکردنی ئامۆژگارییەکانیان، ئەم جۆرە ڕەفتارانە لە دەرەوەی ڕۆڵی دەستووریی خۆیانن. جەخت لەوەش دەکاتەوە ئەم پرسە پەیوەندی بە بەرزڕاگرتنی سەروەری یاساوە نییە بەڵکو  پەیوەندی بە ناردنی پەیامیی سیاسی لە ژێر پەردەی یاساییدایە.”

ھەواڵی زیاتر