مەسرور بارزانی گەیشتە قاهیرە و ژمارەیەک کۆبوونەوەی دەبێت 

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گەیشتە وڵاتی میسر و لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی کۆدەبێتەوە.

ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 20-12-2025، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە قاهیرەی پایتەختی میسر و لەلای ئەحمەد فوئاد هنو وەزیری ڕۆشنبیریی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی میسری پێشوازی لێکرا.

سەرۆکی حکومەت لە سەردانەکەیدا، لەگەڵ سەرۆک کۆماری میسر عەبدولفەتتاح ئەلسیسی و بەرپرسانی باڵای دیکە، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و میسر و دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە دەکات.

ھەواڵی زیاتر