یۆنامی بەڵگەنامەکانی تایبەت بە ڕادەستکردنی کەمپی سەرەکی خۆی لە بەغدای پایتەخت واژۆ کردووە و ئەرکەکەیان لە عێراق کۆتایی دێت.
بەگوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەرکی تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی عێراق (یۆنامی) لە کۆتایی ئەمساڵدا تەواو دەبێت و هەموو کارەکانی یۆنامی لە عێراق ڕادەگیرێن.
ڕۆژی شەممە 20ی کانوونی یەکەمی 2025، (یۆنامی) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، یۆنامی بەڵگەنامەکانی ڕادەستکردنەوەی کەمپی سەرەکی خۆی لە بەغدا بە حکومەتی عێراق واژۆ کردووە، پێش کۆتاییهاتنی وادەی ئەرکی نێردەکە لە 31ی کانوونی دووەم.
واژۆکردنی بەڵگەنامەکە، دەستپێکی قۆناغێکی نوێی هاوبەشی نێوان نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و عێراقە.”