مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان، پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح دەکات.

دەقی پیرۆزباییەکەی سەرۆکوەزیران:

برای بەڕێزم د. بەرهەم ساڵح ، کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران( UNHCR):

بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
مایەی خۆشحاڵیمانە کە کەسایەتییەکی کورد، ئەم پۆستە باڵایەی نەتەوە یەکگرتووەکان وەربگرێت کە دڵنیاین بەڕێزتان ، سەرکەوتووانە ئەم ئەرکە بەجێدەگەیێنن.
وێڕای پیرۆزباییمان، هەموو پشتیوانییەکی خۆمان بۆ بەڕێزتان دەردەبڕین.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/12/19

ھەواڵی زیاتر