تورکیا بەنیازە دەستبەرداری سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێس 400ـی ڕووسی بێت

بۆ ڕێکخستنەوە و باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا، تورکیا بە دوای ڕێگایەکدا دەگەڕێت تاوەکو سیستمی بەرگریی ئاسمانی ئێس 400 ڕووسیا ڕەت بکاتەوە.

ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی، لەزاری چەند سەرچاوەیەکەوە ڕایگەیاند، تورکیا بیر لە گەڕاندنەوەی سیستمی بەرگریی ئاسمانی ئێس-400 ڕووسی دەکاتەوە، کە نزیکەی 10 ساڵ لەمەوبەر لە مۆسکۆی کڕیووە. ئامانجەکەش باشترکردنی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و واشنتنە.

بە گوتەی سەرچاوەکانی بلومبێرگ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لەمیانی کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردوو لە تورکمانستان، سەرۆککۆماری تورکیا پرسی ئێس-400ـی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا تاوتوێ کردووە.

بەرپرسانی تورکیا لێدوانیان لەبارەی پرسەکەوە نەداوە، هاوکات کرێملین هەواڵەکە ڕەت دەکاتەوە.

ھەواڵی زیاتر