سەرۆک بارزانی: ئاڵای کوردستان هێما و سیمبوڵێکی پیرۆزی گەلەکەمانە

سەرۆک بارزانی، لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیێنێت، ئاڵای کوردستان هێما و سیمبوڵێکی پیرۆزی گەلەکەمانە.

سەرۆک مەسعود بارزانی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەیدا هاتووە: ئاڵای کوردستان هێما و سیمبوڵێکی پیرۆزی گەلەکەمانە و هەڵگری پەیام و خەون و ئاواتی هەموو کوردستانیانە. ڕۆژی ئاڵا لە کوردستانیانی ئازیز پیرۆز بێت.

هەرچەندە دوای ڕاپەڕێنی ساڵی 1991 ئەم ئاڵایە لەسەر سەرجەم بارەگای لایەنە سیاسییەکان و دامەزراوەکاندا هەڵکرا، بەڵام ڕۆژی 11-11-1999، پەرلەمانی كوردستان بە یاسای ژمارە 14 ئاڵای کوردستانی وەک ئاڵای فەرمیی هەرێمی كوردستان ناساند. له‌ سەر داوای ئەنجوومەنی وەزیرانیش، پەرلەمانی کوردستان بە بڕیاری ژمارە 48 لە ڕۆژی 19-6-2004، بە کۆی دەنگ ڕۆژی 17ـی مانگی 12ـی هەموو ساڵێکی بە ڕۆژی ئاڵای کوردستان دەستنیشان کرد.

ھەواڵی زیاتر