هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەش دەکرێت

هاوکاریی هاوپەیمانان گەیشتووەتە وەزارەتی پێشمەرگە و ڕێکارە ئیداریەکان بۆ دابەشکردنی بەسەر پێشمەرگەکاندا دەستیپێکردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەگەر ئەمڕۆ دووشەممە 15-12-2025، هاوکارییەکە بگاتە بانکەکان، ئەوا سبەی سێشەممە 16-12-2025، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و هاوکارییەکە بۆ مانگی 11یە.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی پێشمەرگە، ڕۆژی چوارشەممە، 05ـی تشرینی دووەمی 2025، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازى) دەست بە ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان کرا، بۆ ئەم مەبەستەش ڕۆژی پێنجشەممە، 06ـی تشرینی دووەمی 2025، دەست بە دابەش کردنی هاوکارییەکە کرا.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی وەزارەتەکە، لەم مانگەدا زیاتر لە (97%) ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەکان لە ڕێگەی پڕۆژەی “هەژماری من” هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی دیکەش لە ڕێگەی سیستەمی بانکییەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.

ھەواڵی زیاتر