مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوینەری باڵای فەرەنسا لە هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش کۆبووەوە، جەختیان لە پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە کردەوە.
ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ دووشەممە 15-12-2025، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكوەزیرانی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له جەنەڕاڵ فرانسوا تريكۆ، نوێنه‌ری باڵای فهڕەنسا له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش کرد.
له کۆبوونەوەکەدا یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، پەرەپێدانی په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى ئەمنیی عێراق و ڕووبه‌ڕووبوونەوەی مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش لە عێراق و سووریا تاووتوێ کران.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سەر گرنگيى به‌رده‌وامبوونی پشتیوانیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و هاوئاهەنگی نێوان هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تی و هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تيرۆر و پاراستنى ئاسایش و ئاراميى ناوچەکە.