پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەی سەرکەوتنی چاکسازییەکان

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆز، کونسوڵی گشتی، نێردە، دیپلوماتی وڵاتان و نوێنەری ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان دەکات.

ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 14-12-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆز، کونسوڵی گشتی، نێردە، دیپلوماتی وڵاتان و نوێنەری ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکوەزیران لە وتەیەکدا، وێڕای پیرۆزبایی جەژنەکانی لەدایکبوون و ساڵی نوێ، هیوای خواست ساڵی نوێ، ساڵی خۆشی و شادی و ئاشتی و ئارامی بێت بۆ هەرێمی کوردستان و جیهان.

سەرۆکوەزیران ئاماژەی دا بەوەی 2025 ساڵی سەرکەوتنی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەدەستهێێنانی چەندین دەستکەوت بووە، بەڵام بە داخەوە لەم ڕۆژانە کارەساتی سرووشتی ڕووداوی لافاویش لە چەند ناوچەیەکی کوردستان بە تایبەتی چەمچەماڵ ڕوویدا.

سەرۆکوەزیران هەروەها تیشکی خستە سەر دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ھەواڵی زیاتر