لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی 55 هەزار کتێب ڕەوانەی چەمچەماڵ دەکرێن

لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان 55 هەزار کتێبی خوێندن ڕەوانەی سنووری چەمچەماڵ دەکرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە 14-12-2025، ڕێژەن دلێر، بەڕێوەبەری هۆبەی كۆگاكانی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند: ئامادەكارییەكان لە كۆگاكانی پەروەردەی ڕۆژهەڵات بۆ گواستنەوەی كتێبە نوێیەكان دەستیان پێ كردووە و 54 هەزار کتيب ڕەوانەی سنووری پەروەردەی چەمچەماڵ دەکرێت.

ڕاشیگەیاند: بڕیارە كتێبەكان بەسەر نزیكەی پێنج هەزار قوتابیدا دابەش بكرێن، كە لە ئەنجامی لافاوەكەدا كتێبەكانیان لەناوچوون.

گوتیشی: ئەمە قۆناغی یەكەمی هاوكارییەكانە. كتێب بۆ پۆلەكانی یەك تا شەشی بنەڕەتی بۆ 750 قوتابی دابین كراوە، هەروەها بۆ پۆلەكانی حەوت تا نۆی بنەڕەتیش نزیكەی 500 قوتابی كتێب وەردەگرن و پرۆسەكە بەردەوام دەبێت.

ئەمە لە كاتێكدایە لە 09-12-2025، لافاو سنووری چەمچەماڵی گرتەوە و زیانێكی زۆر بە قوتابخانەكان گەیاند.

ھەواڵی زیاتر