پەکەکە: سەرجەم هێزەکانمان دەکشێنینەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ـی تشرینی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند “سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوێسته ناتهواوهكانی لایه‌نی به‌رامبه‌ر، ڕێبه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستان به ئامانجی وه‌لاوه‌نانی هه‌موو ئه‌و مه‌ترسییه سه‌ختانه‌ی به‌رۆكی كورد و توركیای گرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت بناخه‌ی ژیانی ئازادی، دیموكراتیک و برایه‌تی سه‌ده‌ی داهاتوو دابنرێت و پرۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی به قۆناخی دووه‌م بگه‌یه‌ندرێت، له هه‌وڵی هه‌نگاوی نوێی كردارییدایه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا و له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رنامه و بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12 و به ده‌ستووری ڕێبه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان ده‌ستمانكرد به هه‌نگاوی كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌مان له توركیا له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری مه‌ترسی پێكداداندان و زه‌مینه له‌بارن بۆ ڕوودانی ئه‌گه‌ری نه‌خوازراو.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە “كشانه‌وه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی توركیاوه به‌ره‌و هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مەدیا ده‌كرێت.. هەروەها له‌و سه‌نگه‌رانه‌ی ناوچه سنوورییهكانیشدا كه ئه‌گه‌ری پێكدانان و هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراویان له‌سه‌ره، ڕێوشوێنی هاوشێوه و سازهندانه گیراونه‌ته‌به‌ر.”