لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی شاری هەولێر فراوانتر و چڕتڕ دەکرێنەوە

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە یاوەری لەگەڵ سەرپەشتیاری هونەری و پلان و سەرۆکی بەشی هونەری و سەرۆکی بەشی پلاندان، پڕۆژەی خزمەتگوزاریی باغڵوومنارەی بەسەر کردەوە و لە نزیکەوە لەگەڵ ئەندازیاران  و سەرپەشتیارانی پڕۆژەکە بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی کارەکان کرد .

لە بەسەرکردنەوەکەدا،” سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، جەختی لە خێراکردنی کارەکانی پڕۆژەکە کردەوە و هەروەها ئەندازیاران و سەرپەشتیارانی ڕاسپارد کە هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە و هەرچی زووە کارەکانی کەرتی باغڵوومنارە تەواو بکرێت و ئاوەدانیی زیاتر بخرێتە ناوچەکە، لە خزمەتی هاووڵاتیان و دانیشتوانی هەولێر.

ھەواڵی زیاتر