پرۆژەی ڕووناکی 7 هەزار مۆلیدە دەكوژنێتەوە

پڕۆژەی ڕووناکی، پڕۆژەیەکی نیشتمانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە تیایدا کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو هەرێمی کوردستان تاکوو کۆتایی ساڵی 2026 دابین دەكات.
یەکێک لە گرنگترین دەستکەوتەکانی پڕۆژەی ڕووناکی بریتییە لە کوژاندنەوەی مۆلیدەی گەڕەکەکان کە ژمارەیان دەگاتە نزیکەی 7000 مۆلیدە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان. 
ئەم مۆلیدانە پێشتر هۆکارێکی سەرەکیی پیسبوونی ژینگە بوون لە کوردستاندا. داتا سەرەکییەکانی ئەم هەنگاوەی پڕۆژەی ڕووناکی بەم شێوەیەن:
1- 1260 مۆلیدە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان تاوەکوو ئێستا کوژێنراونەتەوە، کە 1092ی لە هەولێر و 79 لە سلێمانی و 89 لە دهۆکە.
2- ئەم ڕێژەیە یەکسانە بە ٪17ی مۆلیدەی گەڕەکەکانی سەرانسەری هەرێمی کوردستان.
3- کوژانەوەی ئەم مۆلیدانە یەکسانە بە کەمکردنەوەی 240،000 تۆن لە گازی ژەهراویی دوانەئۆکسیدەی کاربۆن لە ساڵێکدا و یەکسانە بە لابردنی تاوەکو 250،000 ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکەن.


کاریگەرییەکانی کوژاندنەوەی مۆلیدەکان لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی تاوەکوو کۆتایی ساڵی 2026:
1- تاوەکوو کۆتایی بەجێگەیاندنی پڕۆژەی ڕووناکی، ژمارەی ئەو مۆلیدانەی دەکوژێنەوە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی دوانەئۆکسیدی کاربۆن بە قەبارەی 1.4 ملیۆن تۆن لە ساڵێکدا.
2- ژمارەی ئەو مۆلیدانەی لەچوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی دەکوژێنەوە یەکسان دەبێت بە 1.3 ملیۆن ئۆتۆمبێل
3- ئەم ژمارانە دەبنە هۆی کەمکردنەوەی ڕێژەی دەردانی گازی ژەهراویی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن بە ڕێژەی ٪4 لە هەرێمی کوردستاندا.
شێوازی جێبەجێکردن:
1- پڕۆژەی ڕووناکی گرێبەستی لەگەڵ خاوەن مۆلیدەکان کردووە بۆ کوژاندنەوەی مۆلیدەکانیان و تەنها کارکردنیان وەک جێگرەوەیەک.
2- لە ئێستادا هاوبەشانی کارەبا ڕاستەوخۆ کارەبای 24 کاتژمێریی پڕۆژەی ڕووناکییان پێدەگات.
3- لە سەرەتای پڕۆژەکەوە تاوەکوو ئێستا، خاوەن مۆلیدەکان بە بەردەوامی مانگانە شایستە داراییەکانیان وەرگرتووە.


جۆرەکانی مۆلیدە کە کوژێنراونەتەوە لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی:
1- مۆلیدەی گەڕەکەکان
2- مۆلیدەی تایبەتی ماڵ
3- مۆلیدەی تایبەت بە شوێنە بازرگانییەکانی وەک هۆتێل و ڕێستۆڕانتەکان
4- مۆلیدەی شوێنە گشتییەکانی وەک پاڕک


سوودە داراییەکان:

1- ٪80ی هاووڵاتییان لە ئێستادا پارەیەکی کەمتر دەدەن بە بەراورد بە پێشوو کە دەیاندا بە مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی.
2- پێشتر خێزانە کەمدەرامەتەکان تاوەکوو ٪30ی داهاتی مانگانەیان خەرج دەکرد بۆ پێدانی پارەی مانگانەی مۆلیدە.
3- لە ئێستادا هاووڵاتییان تەنها پارەی ئەو کارەبایە دەدەن کە خۆیان بەکاریان هێناوە.

سوودەکانی پڕۆژەی ڕووناکی لەڕووی تەندرووستی و ژینگەییەوە:
1- پرۆژەی ڕووناکی لە ڕێگای کوژاندەنەوەی مۆلیدەی گەڕەکەکان، دەردانی گازی ژەهراوی وەک دوانەئۆکسیدی کاربۆن و دوانەئۆکسیدی گۆگرد ڕادەگرێت.
2- وەستاندنی تێکەڵبوونی ئاوی پیس و نەوتی بەکارهێنراو لەگەڵ خاکدا.
3- کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی ئاو بە بڕی 1 ملیۆن مەتر چوارگۆشە کە بەکار دەهێنران بۆ ساردکردنەوەی مۆلیدەکان.
4- دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ژاوەژاو – مۆلیدەکان دەنگییان بە ڕێژەی ٪50 – ٪100 بەرزتر بوو لە ئاستی ئاسایی.

ھەواڵی زیاتر