بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی دوو رێککەوتننامەى گرنگ لە ئەمریکا واژۆ دەکرێن

دوو رێککەوتن بە بەهای دەیان ملیار دۆلار لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و دوو کۆمپانیای گەورەی ئەمریکی لەبواری وزە بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی واژۆ دەکرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ئەمەریکا، لە ڕێورەسمێکدا لە ژووری بازرگانیی ئەمەریکا لە واشنتۆن سەرپەرشتی و چاودێريی رێوڕەسمی واژۆکردنی دوو رێککەوتننامەی گرنگ لە بواری وزەدا دەکات.

هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکی ئێچ کەی ئێن ئەنەرگی HKN Energy و وێستێرن زاگرۆس WesternZagros، بە جیا دوو ڕێککەوتننامەی گەورە و گرنگ لە بواری پەرەپێدانی کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ دەکەن، کە بەهاکەیان دەگاتە دەیان ملیار دۆلار و کاریگەرییەکی دیار و ئەرێنیيان لەسەر پێشخستنی کەرتی نەوت و وزە و ژێرخانی ئابووريی هەرێمی کوردستان دەبێت.

ھەواڵی زیاتر