مەسرور بارزانی پيشوازی لە پەیکەرسازی ناسراوی کورد شوان کەمال دەکات

ئه‌مڕۆ سێشە‌ممه‌ 4/15، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە‌ پەیکەرسازی ناسراوی کورد شوان کەمال کرد.

سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی کار و پەیکەر و بەرهەمە هونەرییەکانی ئەو هونەرمەندەی کرد، کە لە زۆر شاری هەرێمی کوردستان و شارەکانی وڵاتانی ئەوروپا، بە تایبەتی ئەڵمانیا و سوید دانراون.
هونەرمەند شوان کەمال سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانیی سەرۆکی حکومەت لە بزاڤی ڕۆشنبیری و هونەری دەربڕی.

ھەواڵی زیاتر