پرۆژەی رووناکی گەیشتە شارێکیتری هەرێم

پرۆژەی ڕووناکی گەیشتە شاری دهۆک، بەو هۆیەوە 28 مۆلیدەی دوو گەڕەک بە یەکجاری کوژایەوە. پارێزگاری دهۆکیش ڕایگەیاند، پڕۆژەکە لە ڕۆژهەڵاتی دهۆکەوە بۆ ڕۆژئاوا دەستپێدەکات.
 پڕۆژەی ڕووناکی  یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژی و گرنگەکانی کابینەی نۆیەم، دوای ئەوەی لە هەولێر و سێلمانی دەستیپێکرد، شەوی ڕابردوو پرۆژەکە گەیشتە دهۆک و دوو گەڕەکی ئەو شارە بە کارەبای بە 24 کاتژمێری ڕووناک کرایەوە.

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند: پڕۆژەکە 28 مۆلیدەی گەڕەک دەکوژێنێتەوە ئەو دوو گەڕەکەی شاری دهۆک بەرۆشکێ و سەرهەڵدانن کە حەوت هەزار هاوبەشی کارەبایان هەیە و نزیکەی 30 هەزار هاونیشتمانی سوودمەند دەبن لەو خزمەتگوزارییە.

– پڕۆژەکە سەرەتا لە گەڕەکە هەژار نشینەکان دەستیپێکرد، چونکە لەبەرژەوەندی ئەواندایە و ئەم جەژنە دەبێتە دوو جەژن بۆ ئەوان.

 مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە گەڕەکی شادی هەولێر پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند، لەو کاتەوە تا ئێستا 415 هەزار هاونیشتمانی کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە، نزیکەی 400 مۆلیدەی تایبەتی گەڕەکەکانیش وەستێنراون و چی دیکە دووکەڵ و دەنگیان نامێنیت.

ھەواڵی زیاتر