پرۆژەیەک دوای 14 ساڵ دەست بەکارەکانی دەکاتەوە

 گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەست دەکرێتەوە بە کارەکانی دەشتی بەهەشت.

چوارشەممە، 26ـی ئاداری 2025، بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لە ڕێگەی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستانەوە، دەست دەکرێت بە کارەکانی دەشتی بەهەشت و لێژنەیەكی باڵا بۆ بەدواداچوون لە گرفتەكانی پڕۆژەكە پێكهێنراوە، بڕیار وایە دوای چارە كردنی گرفتەكان، كاركردن تێیدا دەست پێبكاتەوە.

ئەو گوتەبێژە دەڵێت: بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو پڕۆژە وەستاوەکان دەبێت چارە بکرێن و بەگەڕ بخرێنەوە.

دەشڵێت: لە ماوەی چوار ساڵدا دوو پرۆژە لە هەولێر و زیاتر لە دوو پرۆژەش لە دهۆک تەواو کراوە، چەند پرۆژەیەکی دیکەش مۆڵەتییان هەبوو، بەڵام بەهۆی کەمتەرخەمییەوەوەبەرهێنەرەکانەوە لێیان وەرگیراوەتەوە و دراوەتە وەبەرهێنی دیکە، لەوانەش وەرین ستی و فلۆریا ستی، ئێستاش دەشتی بەهەشت دراوەتە وەبەرهێنێکی دیکە و ئامادەکاری بۆ دەکرێت.

بەرگەشت ئاکرەیی ڕاشیگەیاند “ئێستا وردبینی و بە دواداچوون بۆ گرێبەستەکانی هاووڵاتییان دەکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت کێ مافی بەسەر پرۆژەکەوە هەیە، تاکوو دوای تەواو کردنی پرۆژەکە ڕادەستی خاوەنەکانیان بکرێنەوە.”

پڕۆژەكە، پڕۆژەیەكی وەبەرهێنانە، دەكەوێتە سنووری پارێزگای هەولێر، لە ڕووی جوگرافیاشەوە، دەكەوێتە ڕۆژهەڵاتی باكووری هەولێر لەسەر ڕێگای – هەولێر، نزیك گوندی پیرڕەش، دەشتی بەهەشت لە دوو بەشی سەرەكی پێكدێت، 422 خانوو و زیاتر لە هەزار و 400 شوققە لەخۆ دەگرێت.

پڕۆژەی دەشتی بەهەشت لە ساڵی 2011دا، لەلایەن كۆمپانیای (عادل موتەحیدە)وە ڕاگەیاندرا، ئەو كاتە لەلایەن ئیبراهیم تاتڵیسێس، گۆرانیبێژی بەناوبانگی توركیا، ڕێكلامی بۆ كرا، بەڵام دوای ماوەیەك، بەهۆی گیرا.

ھەواڵی زیاتر