ناوەڕۆکی کۆبووەوەی پارتی و یەکێتی ئاشکرا کرا

دکتۆر پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، هەردوو وەفدی باڵای دانووستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی ئەرێنییان ئەنجامدا.

دکتۆر پشتیوان سادق، ئەندامی شاندی باڵای دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، “هەردوو وەفدی باڵای دانووستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ ١٨ی ٣ی ٢٠٢٥، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر، کۆبوونەوەیەکی ئەرێنییان ئەنجامدا.

پشتیوان سادق گوتیشی، “لە کۆبوونەوەکەدا گەیشتنە دواڕەشنوسی دیدگای هاوبەش بۆ قۆناغی داهاتوو کە دەبێتە ئامرازێک بۆ پێکهێنانی حکومەت و دامەزراوەکانی تر و باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتیان.

ھەواڵی زیاتر