چەند پەیامێک لە وەزیرانی دەرەوەی عێراق و سووریاوە

ئەسعەد شیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا و فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەدوای کۆبوونەوەیان لە بەغدا کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانییان سازکرد. 

فوئاد حوسێن رایگەیاند: “باسمان لە دەستوەرنەدان لە کاروباری سووریا کرد. باسی دروزەکانمان کرد و نیگەرانین لەو دۆخە.”

هاوکات گوتیشی: “رێککەوتننامەکەی ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی بۆ سووریا زۆر پێویست بوو.”

فوئاد حوسێن دەشڵێت: “دا*عش هەڕەشەیە بۆ سەر عێراق و سووریاش. سووریا دووچاری قەیرانێکی زۆر بووەتەوە.”

لای خۆیەوە، ئەسعەد شەیبانی رایگەیاند: “دەبێت پێکەوە کار بکەین بۆ ئەوەی ئارامی و سەقامگیری بەدیبێت. چارەنووسمان هاوبەشە و دەبێت شان بە شان بۆ نەوەکانی داهاتوومان کار بکەین.”

گوتیشی: “دەبێت سووریا و عێراق بە تووندی لە دژی ئەوانە بوەستنەوە کە دەیانەوێت دەستوەردان لە کاروباری نێوخۆمان دەکەن.”

ھەواڵی زیاتر