هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەی رێباز حەملان ئاشکرابوو
رێباز حەملان دەست لەسەر مووچەی مانگی 12 لەگەڵ تەیف سامی بووەتە دەمەقاڵێیان’
سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاندووە، ماوەی مانگێكە رێباز حەملان، بریكاری وەزیری دارایی عیراق لە پۆستەكەی دەوامی نەكردووەو دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش كردووە.
بەووتەی سەرچاوەكە، تائێستا داواكاریەكەی رێباز حەملان، لەلایەن ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراقەوە پەسەند نەكراوە.
بریکاری وەزارەتی دارایی کێشەی لەگەڵ تەیف سامی هەیە و بەکارکردن لەگەڵی کێشەی هەبووە هەروەها لەسەر مووچەی مانگی 12 لەگەڵ تەیف سامی بووەتە دەمەقاڵێیان’