بەگوێرەی زانیارییەکان دوو منداڵ لە گوندی سۆفیانی سەر بە شارەدێی بنگردی سنوری قەزای دوکان، عەلاگەیەکیان دۆزیوەتەوە پێیاندا تەقیووەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، منداڵەکان خوشک و بران بەناوی کەژێ و کێوار میقداد تەمەنیان 7 ساڵ و 9 ساڵە و بەسەختی بریندار بوون.
بەپێی گوتەی کەسوکاریان، منداڵەکان لەبەر دەرگا یارییان کردووە و زەرفێکی عەلاگەیان دۆزیوەتەوە و لەکاتی کردنەوەیدا پێیاندا تەقیوەتەوە.
بریندارەکان دوای چارەکردنی سەرەتایی لە نەخۆشخانەی ڕانیە، بەهۆی سەختی برینەکانیان ڕەوانەی سلێمانی کران .