پەکەکە: ئاگربەست رادەگەیەنین و پابەندی بانگەوازەکەی ئۆجەلانین بۆ ئاشتی

پەکەکە ئاگربەستى راگەیاند و دەڵێت پابەندی بانگەوازەکەی ئۆجەلانن بۆ ئاشتی، دەشڵێت، پێویستە ئۆجەلان ئازاد بکرێت و خۆی سەرکردایەتى کۆنگرەى هەڵوەشانەوەی حزبەکە بکات

ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی ئازارـی ٢٠٢٥، لە راگەیەندراوێکدا هاتووە، وەک پەکەکە راستەوخۆ بەشداری ناوەڕۆکی بانگەوازی باسکراو دەبن و رایدەگەیەنن کە بەپێی پێداویستیەکانی بانگەوازەکە هەڵسوکەوت دەکەن و جێبەجێیان دەکەن. بەڵام بۆ سەرکەوتن پێویستە مەرج و پێداویستیەکانی سیاسەتی دیموکراتی و زەمینەی یاسایی دابین بکرێن.

دەشڵێت، لە ئەمڕۆوە ئاگربەست رادەگەیەنن، بە رادەیەک کە هێرش نەکرێتە سەریان، هیچ هێزێکیان چالاکی چەکداری ئەنجام نادات، هەروەها جێبەجێکردنی بابەتەکانی وەک چەک دانان تەنها بە پێشەنگایەتی پراکتیکی ئۆجەلان دەکرێت.

باسیان لەوەشکردووە، ئێستا ئەوان بە هەمان گیان و باوەڕ دەستکەوتە مێژووییەکانی دەگوازنەوە بۆ قۆناغێکی نوێی خەبات. هەروەها ئامادەن کە بەپێی داواکاری ئۆجەلان کۆنگرەی حزبیی بەڕێوەببەن. بەڵام بۆ جێبەجێکردنی ئەمەش پێویستە مەرج و پێداویستیە گونجاوەکان دابین بکرێن و بۆ سەرکەوتنی کۆنگرەش پێویستە ئۆجەلان خۆی سەرکردایەتى کۆنگرە بکات و بەڕێوەی ببات.

هاوکات داواشیان کردووە، ئۆجەلان بتوانێت بە شێوەیەکی جەستەیی ئازاد بژیت و هاوڕێکانیشی بتوانن بەبێ بەربەست لەگەڵ ئەو کەسانەی دەیانەوێت پەیوەندی دروست بکەن.

ھەواڵی زیاتر