ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2/28 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزانی لە گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان کرد .
ئەمەش دەقی پەیامەکەیە :
بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، پیرۆزبایی لە گشت موسوڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم . هیوادارم مانگی ڕەمەزان ، مانگی خێر و خۆشی و ئارامیی بێت.
خوای مەزن ڕۆژ و نزا و خواپەرستیی هەموو لایەک قبوڵ بکات .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان