ئەمەریکا چەند بانک و سەرکردەیەکی شیعەی عێراقی سزا دەدات

دوای پەیوەندییەکەی نێوان محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، چوارچێوەی شیعە کە گەورەترین فراکسیۆنی سیاسی حکوومەتی عێراقییە، کۆبوونەوەی بەپەلەی کرد.

پرسیارەکان لێرەوە دەستپێدەکەن، چی وای لە چوارچێوەی شیعی کرد دوای پەیوەندییەکەی نێوان مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەپەلە کۆ ببنەوە؟

سەرەتای پەیوەندییەکەی نێوان سوودانی ڕۆبیۆ، لەبارەی کێشەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعی بوو، ئەمە بووە هۆی کۆبوونەوەی بەپەلەی سەرکردەی ژمارەیەک لایەنی شیعە کە تێیدا گفتوگۆی مەبەستی پەیوەندییەکەی مارکۆ ڕۆبیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکایان کرد.

بەپێی زانیارییەکان، دیارترین کێشەکانی مارکۆ ڕۆبیۆ لەگەڵ سوودانی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باسی لێوەکردووە ئەوەیە، داوا لە حکوومەتی عێراقی و سوودانی کراوە خۆیان لە ئێران و ئەو ئابڵوقانەش دوور بگرن کە خراوەتە سەر ئێران، ڕۆبیۆ داوای لە سوودانی کردووە، پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی عێراق لەگەڵ ئێران زۆر کەم بکەنەوە، یاخوود هەر نەیهێڵن.

مارکۆ ڕۆبیۆ سوودانی ئاگەدار کردەوە لەوەی، سزا دەخاتە سەر چەند کەسایەتییەکی گرنگی چوارچێوەی شیعی، ئەو کەسایەتیانەش گرووپی چەکدارییان هەیە، هۆشداریشیدا لەوەی، ئەمەریکا لەسرووبەندی ئەوەدایە، سزا بخاتە سەر دامەزراوە داراییەکان و بانکەکانی عێراق کە دۆلار بە قاچاخ دەنێرن بۆ ئێران.

ئەو پەیوەندییە  تەلەفۆنییەی نێوان سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هاوکات بوو لەگەڵ ڕووداوێکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف لە باشووری بەغدا کە لە نێوان هێزێکی ئەمنی ئەمریکی و هێزێکی ئەمنی عێراقی بۆ یەکەمجار ڕوویدا، هەموو ئەم ڕووداوانەش ئاماژەن بۆ گرژی لە پەیوەندی نێوان بەغدا و واشنتن.

ھەواڵی زیاتر