سەرۆک بارزانی و شاندێکی هوداپار تاوتوێی پڕۆسەی ئاشتیان لە تورکیا کرد
چوارشەممە 26ـی شوباتی 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە شاندێکی باڵای هوداپار بە سەرۆکایەتیی زەکەریا یاپیچیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هوداپار کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و هەنگاوەکانی گەیشتن بە چارەسەری ئاڵوگۆڕ کرا. هەروەها جەختیش لە بایەخی پاڵپشتی و هەماهەنگیی لایەنەکان کرایەوە ئەویش لەپێناو سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی و گەیشتن بە چارەسەری لە تورکیا.
