پارتی و یەکێتی لەبارەی دابەشکردنی پۆست و وەزارەتەکان دەست بە گفتوگۆ دەکەن، سبەی جارێکی دیکە لەسەر ئاستی باڵا لەبارەی پێکهێنانی حکومەت کۆدەبنەوە و یەکێتی داوای چەند وەزارەتێک دەکات.
سبەی شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی جارێکی دیکە بۆ گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت کۆدەبنەوە، گفتوگۆکردن لەبارەی دابەشکردنی پۆست و وەزارەتەکان دەستپێدەکات.
مەحموود محەممەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند:
– سبەی لەسەر ئاستی باڵا، پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆدەبنەوە، لە کۆبوونەوەکانی ڕابردوو نزیکبوونەوەی زۆر دروستبووە لەنێوانمان، لەسەر چەندین پرس و خاڵ ڕێککەوتووین.
– لە کۆبوونەوەی سبەیش ئەو خاڵانەی ماون گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت، ئومێد دەکەین دوای کۆبوونەوەکە زانیاری باش و دڵخۆشکەر بدەین بە خەڵک و بە زووترین کات کابینەی نوێ پێکبهێنرێت.
پێشتر سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکێتی ڕایگەیاندبوو، ئەگەر لە دابەشکردنی پشک و پۆستەکان شاندی دانوستانکار نەگەیشتن بە ڕێککەوتن، ئەوا لەسەر ئاستی لووتکەی هەردوو حیزب کۆبوونەوە دەکرێت و بڕیاری لەبارەوە دەدرێت.
لەمبارەیەوە مەحموود محەممەد ووتی، ئەو بابەتەش واتە کۆبوونەوەی لووتکە، لە کۆبوونەوەکەی سبەی بڕیاری لەسەر دەدرێت.
یەکێتی لە کابینەی 10 چاوی لە وەزارەتەکانی (ناوخۆ، شارەوانی، سامانە سروشتییەکان، دارایی)ـیە، بەڵام دیار نیە لەم وەزارەتە سیادییانە چەندی پێدەدرێ