لە ژمارەیەک قوتابخانەی بنەڕەتی شاری هه‌ولێر، بنه‌ما و ڕێنماییه‌كانی سیسته‌می خوێندنی ژاپۆنی پەیڕەو دەکرێت.
بۆ ئەم مەبەستە شاندێكی ژاپۆنی سه‌ردانی به‌شێك له ناوه‌نده‌كانیان كرد و له نزیكه‌وه به‌ڕێوه‌چوونی سیسته‌مه‌كه‌یان له ناوه‌نده‌كانی خوێندن بینی، له توانایی مامۆستا ڕاهێنراوه‌كان و قوتابییه فێركراوه‌كانیش د‌ڵنیابوونه‌وه.
سێشەممە، 25ـی شوباتی 2025، شیلان خەلیل، بەڕێوەبەری پلان لە وەزارەتی پەروەردە بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو، لە حەوت قوتابخانەی شاری هەولێر، ئەم سیستەمە بەشێوەی تاقیکردنەوە جێبەجێ کراوە، بۆ ئەمساڵیش پلانمان وایە لە 10قوتابخانەی دیکە جێبەجێی بکەین.
هیرۆشی سوزوكی، به‌رپرسی ئۆفیسی ئاژانسی جایكا له عێراق، ڕایگەیاند : ئێستە کار لەسەر پڕۆژەکە دەکەین و دەمانەوێت لامان ڕوون بێت، کە چۆن ئاستی پەروەردەیی لە هەرێمی کوردستان بەرز بکەینەوە، بەتایبەتی لە قۆناغی بنەڕەتیی دا، چونکە لە ژاپۆن سەرەتا گرنگی بە پەروەردەی بنەڕەتی دەدرێت.
یه‌كێك له ئامانجه‌كانی حكوومه‌ت سوود بینینه له سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی ژاپۆن، هه‌ر بۆیه پرۆسه‌كه له چه‌ند قوتابخانه‌یه‌ك جێبه‌جێ كراوه و سه‌رپه‌رشتانی پرۆژه‌كه‌ش له جێبەجێکردنی پرۆسه‌كه گەرم و گوڕن.