ئەحمەد شەرع: پێویستە هەست بە ئازار و نەهامەتییەکانی سووریاییەکان بکرێت
سەرۆکی کاتیی سووریا ئەمڕۆ لە کۆڕبەندی دیالۆگی نیشتمانی رایگەیاند هۆشداری بە هەموو ئەوانە دەدەن، کە یەکگرتوویی سووریا دەخەنە مەترسییەوە.
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا لە گوتارەکەیدا لە چوارچێوەی کۆڕبەندەکە کە ئەمڕۆ لە دیمەشق بەڕێوەدەچێت، رایگەیاند “پێویستە هەست بە ئازار و نەهامەتییەکانی سووریاییەکان بکرێت و پێویستە هۆکارەکانی هەستانەوەی سووریا رەچاو بکرێن.”
سەرۆکی کاتیی سووریا جەخت دەکاتەوە لەوەی ئەوان، ژێردەستەیی قبووڵ ناکەن و “سووریاییەکان خۆیان وڵاتەکەیان رزگار کرد”. دەشڵێ “پێویستە رێز لە هەموو ئەو قوربانییانە بگیرێت کە گەلی سووریا داویەتی.