سەرۆک بارزانی: پاڵپشتی داواکارییەکانی خوشک و برایانی ئاشووری و کلدانی دەشتیی نەینەوا دەکەین

لە میانی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ژووری بازرگانی کلدانی-ئەمریکی و ئاشووری ئەمریکی، سەرۆک مەسعود بارزانی، پاڵپشتی خۆی بۆ داواکاریی ئاشووری و کلدانەکانی دەشتی نەینەوا دەربڕیوە.

 ساڵی 2014 کاتێک چەکدارانی ڕێکخراوی داعش پارێزگای موسڵ و بەشێکی دەشتی نەینەوایان داگیر کرد، هەزاران خێزان و هاونیشتمانی مەسیحی ئەو ناوچەیە ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون و هەزارانی دیکەشیان بەرەو وڵاتانی ڕۆژئاوا کۆچییان کرد.

بارەگای بارزانی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاندووە،

– سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مارتن مەننا، سەرۆكی ژووری بازرگانیی كلدانی – ئەمەریكی کردووە. ئەو شاندە لە بەرامبەر پارێزگاریكردن لە پێكهاتەكان و هاندانیان بۆ ئەوەی لە وڵاتی خۆیان بمێننەوە. داوای پاڵپشتی سەرۆک بارزانییان کردووە.

– سەرۆک مەسعود بارزانی بە شاندەکەی وتووە، پاڵپشتی داواكانی خوشك و برایانی كریستیان لە پارێزگای نەینەوا و سەرانسەری عێراق دەکەم.

ھەواڵی زیاتر